له درێژه‌ی ته‌شه‌نه سه‌ندن، به‌هۆی ڕاگه‌یێندراوه‌كانی وه‌زیری نوێی لۆبنان، عه‌ره‌بستان و به‌حره‌ین ڕۆژی هه‌ینی ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر ٤٨ كاتژێر كاتیان به سه‌فیره‌كانی لۆبنان داوه كه خاكی ئه‌و وڵاتانه به‌جێ بێڵن.
عه‌ره‌بستان له كاردانه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا ته‌واوی هاورده‌كراوه‌كانی له وڵاتی لۆبنان ڕاگرت و سه‌ردانی هاوڵاتییانی بۆ ئه‌و وڵاته قه‌ده‌غه كرد و سه‌فیری وڵاته‌كه‌ی خۆی بانگهێشتی پایته‌خت كرده‌وه. شایانی باسه وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی لۆبنان له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا شه‌ڕی یه‌مه‌نی به داگیركاری عه‌ره‌بستان و ئیمارات ناوبردووه و وتوویه‌تی كه حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن به نیسبه‌ت ئه‌و داگیركاریه‌دا به‌ره‌نگاری دوژمنانیان بوونه‌ته‌وه و پاراستنی ڕه‌وایان ئه‌نجام داوه.