کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ركردنی سزای له‌ سێداره‌دان بۆ هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی بۆكان

ده‌كردنی سزای له‌ سێداره‌دان بۆ هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی بۆكان 2

هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “محەمەد ڕەحیمی” تەمەن ٤٩ ساڵ و کوڕی محەمەد ساڵح، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای له‌سێدارەدانی بەسەردا سەپاوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیراوە.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان “محەمەد ڕەحیمی” له‌ ڕێبەندانی ١٣٩٨ی هه‌تاوی لە سنووری تەتەی سەوڵاوا له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ بریندار و بۆ زیندانی ئیتلاعاتی سنە گوازراوەتەوە ،پاشان له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه‌ بڕ سزای له‌ سێداره‌دان حوكم دراوه‌ . شایانی باسه‌ ئەم بەندکراوە کوردە لە ماوەی بەندکرانیدا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات بە سەختی ئەشکەنجە کراوە و لەمافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.”محەمەد ڕەحیمی” مانگی سەرماوەزی ١٣٩٨ی هه‌تاوی لەلایەن لقی یەکەمی داداگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی “چالاكی چه‌كداری” لە ڕێگای ئەندامەتی لە حیزبێكی نه‌یاری ڕژیمه‌وه‌ سزای ئیعدام و بە تۆمەتی هاودەستی لە کوشتنی کەسێک سزای ٣٥ سال بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. ئەم سزایە دوای چەند مانگ لەلایەن دیوانی باڵا وەک خۆی پشتڕاستکراوەتەوە و بە مەبەستی جێبەجێ کردن بۆ ناوەندی جێبەجێ کردنی سزاکانی سنە بەڕێکراوە.