ده‌ركردنی زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ ٣٣٧ كه‌س له‌ توركییه‌

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بە تۆمەتی تێوەگلان لە کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی ٢٠١٦، دادگای توركییه‌ بڕیاری بەندکردنی هەمیشەیی بۆ ٣٣٧ کەس دەرکرد و بەوەش، ژمارەی ئەو کەسانەی سزای بەندکردنی هەمیشەییان لەسەر ئەو کەیسە بۆ دەرکراوە بۆ دوو هەزار و ٥٠٠ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی سه‌رماوه‌ز، دادگای توركییه‌ بڕیاری بەندکردنی هەمیشەیی بۆ ٣٣٧ کەس بە تۆمەتی تێوەگلان لە کودەتا سەرنەکەوتووەکەی  ساڵی ٢٠١٦ دەرکرد. هاوکات، سزای بەندکردنی هەمیشەیی بۆ “فەتحوڵا گولەن” سەرۆکی بزوتنەوەی خزمەتی توركییه‌ بەبێ ئامادەبوونی خۆی، دەرکرا. بەگوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵی توركییه‌، لەناو ئەو کەسانەی دادگایی کراون ١٠٤ کەس بێتاوان دەرچوون و ٣٦٥ کەسی دیکە بەشێوەیەکی کاتی دەستبەسەرکراون. هاوکات ٥٢٠ کەس لە دۆسیەی چالاکییەکانی گاردی کۆماری دادگایی دەکرێن کە تائێستا ٢٨٩ دادگاییکردن بەڕێوەچووە و نزیکەی چوار هەزار و ١٥٤ کەسی گومانلێکراو دادگایی کراون. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، لە مانگی جوولای ساڵی ٢٠١٦ لە بنکەی ئاسمانی ئاکینجی لە شاری “ئانكاڕا” پایتەختی توركییه،‌ کۆمەڵێک ئەفسەری پلە باڵای ئەو وڵاتە هەوڵی کودەتایان بەسەر حکومەتەکەی “رەجەب تەیێب ئەردۆغان” کرد كه‌ تێدا سەرکەوتوو نەبوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *