دادگای ڕژیم له شاری بروجن، ٨٦ كه‌س له هاووڵاتییانی خه‌لكی بلداجییان به ٢ هه‌زار و ٥٨٠ زه‌ربه شه‌لاق و ٣٤٤ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرد.
ئه‌م هاووڵاتییانه له مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ٩٥ له دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی ئاوی ناوچه‌ی “بلداجی” بۆ “سفید ده‌شت” به مه‌به‌ستی ئیسفاده كردن له كارخانه‌ی فولادی ئیسفه‌هان، ده‌ستیان دابووه ناڕه‌زایه‌تیی و خۆپیشاندان. له‌م خۆپیشانه‌دا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و ١٠٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و هه‌روه‌ها ٧٠ هاووڵاتیی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌رز بوونه‌وه‌ی هه‌زینه‌ی دابین كردنی سه‌به‌دی بژێوی ژیان له ئێران
به پێی ئاماره‌كان، هه‌زینه‌ی دابینکردنی سەبەدی بژێوی ژیان لە ئیران‌دا، لە مانگی ڕەشەممەی ساڵی ٩٧وه تا مانگی گەڵاوێژی ساڵی ٩٨ زیاتر لە ١٠١ لەسەد بەرز بووتەوە و لە ٣ میلیۆن و ٧٥٠ هەزار تمەنەوە گەیشتووتە ٧میلیۆن و ٥٨٠ هەزار تمەن.
بەپێی ڕاپۆرتی بڵاوکراوه‌كان، پرسی سەبەدی بژێوی ژیانی بنەماڵەکان، بە حسێب کردنی ٣.٣ ئەندام بۆ هەر بنەماڵەیەک تاوتوێ کراوە. بەم پێیە سەبەدی بژێوی ژیانی حسێبکراو لە مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوودا ٣ میلیۆن و ٧٥٠ هەزار تمەن بووە، کە لە ڕاستیدا لە ٥ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، لانیکەمی هه‌زینه‌كانی ژیانی کرێکاران ٣ میلیۆن و ٨٢٦ هەزار تمەن زیاتر بووە و گه‌یشتووه‌ته ٧ میلیۆن و ٥٨٠ هه‌زار تمه‌ن.