کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

ده‌ركردنی حۆكمی زیندان بۆ سێ هاوڵاتیی له‌ ورمێ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری ماكۆ له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه‌ له‌ دژی سیاسه‌تی سه‌ركۆتگه‌رانه‌ به‌ ٣٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا و هه‌روه‌ها ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی خەڵکی شاری ورمێ، لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە دژی هێرشی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوا، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، دوو کەسیان بە زیندان مەحکووم  کران.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ “مێهرداد عه‌بدۆڵڵا زاده‌” له‌ سه‌ره‌تای مانگی جۆزه‌ردان به‌ تومه‌تی “هه‌وڵ له‌ دژی ئه‌منییه‌تی ئێران له‌ ڕێگه‌ی جاسووسی” له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و بۆ ماوه‌ی سێ مانگ لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه‌ و ئێستاش له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ دایه‌. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “کەیوان زارعی و ڕەزا ئیسماعیلی”، لە لایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له‌ شاری ورمێ، هەر کامیان بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری به‌ تومه‌تی به‌شداری له‌ خۆپیشاندان دژی هێرشی توركییه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا، مەحکووم کران.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ قوربانیانی ڕووداوه‌كه‌ی مترۆپۆل

komalah

دووهه‌مین شه‌وی خۆپیشاندانی خه‌ڵك له‌ شاری ئابادان

komalah

مانگرتنی شۆفێر تاكسیه‌كان له‌ شاری سنه‌

komalah

بەردەوامی زیندانی کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد

komalah

زیندانی کردنی هاووڵاتییەکی شاری شنۆ

komalah

گیان لەدەستدان و برینداربوونی ٧ هاووڵاتیی بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ

komalah