به پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری تاران به ئێعدام مه‌حكووم كران.
“ئه‌میر حسێن مۆرادی، محه‌ممه‌د ڕه‌جه‌بی و سه‌عید ته‌مجیدی” سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه حوكمی ئێعدام‌یان بۆ ده‌رچووه سه‌رجه‌م به ٣٨ ساڵ زیندان و ٢٢٢ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراون. ئه‌م سێ كه‌سه كه له زیندانی گه‌وره‌ی تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون به تۆمه‌تی “به‌شداری له كۆبوونه‌وه دژی نیزام” به ئێعدام مه‌حكووم كراون. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، ئه‌میر حسێن مۆرادی به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای وه‌ك “به‌شداری له دزی چه‌كدارانه” به ١٥ ساڵ زیندان و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق و هه‌روه‌ها له‌پێوه‌ند له‌گه‌ڵ “چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی نایاسایی له وڵات”، به یه‌كساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه. هاوكات، محه‌ممه‌د ڕه‌جه‌بی و سه‌عید ته‌مجیدی، هه‌ر كام به ١١ ساڵ زیندان و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراون.