ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان، دادگای ڕژیم له‌تاران، له‌دژی كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی هه‌فت ته‌په حوكمی قه‌زایی ده‌ركرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، حه‌وت كه‌س له كرێكارانی هه‌فت ته‌په له‌وانه “ئیسماعیل به‌خشی” سه‌رجه‌م به ١١٠ ساڵ زیندان و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كران. به پێی ئه‌م حوكمه، “ئیسماعیل به‌خشی” به ١٤ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق، “محه‌ممه‌د خه‌نیفه‌ر” به ٦ ساڵ زیندانی ته‌عزیری، “سپیده قولیان، ئه‌میر ئه‌میرقولی، ئه‌میرحسێن محه‌ممه‌دی فه‌رد، ساناز ئه‌ڵاهیاری و عه‌سه‌ل محه‌ممه‌دی” هه‌ر كام به ١٨ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراون. شایانی باسه، دادگای پێڕاگه‌یشتن به په‌روه‌نده‌ی ئه‌م كرێكارانه له مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له لقی ٢٨ی دادگا به‌ڕێوه‌چووبوو.