کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ده‌ركردنی حوكمی شه‌للاق بۆ كرێكاران، ئه‌و په‌ڕی داماویی ڕژیمی ئیسلامی

 

 

هاوكات لهگهڵ ئهوهیكهدادگایی كردنیئیسماعیل بهخشی، عهلی نهجاتی، سپیدهقولیان و كۆمهڵێك لهخهباتكاران و دڵسۆزانی بزووتنهوهی كرێكاری لهلقی ٨ی دادگای ڕژیم لهتاران بهردهوامه، ١٧ كهسی دیكهش لهكرێكاران و هاوسهنگهرانی ئیسماعیل بهخشی بهدوای یهكدا لهلایهن لقی ١٠٢ی دادگای ڕژیم لهشارستانی شووش موحاكمهدهكرێن. لهم ١٧ كرێكارهههتا ئێستا ٧ كرێكاری ههفت تهپهحوكمی ٨ مانگ زیندانی تهعلیقی و ٣٠ زهربهشهللاقییان بهسهردا سهپاوهو ١٠ كرێكارهكهی دیكهش لهڕۆژی چوارشهممه٢٣ی مانگی گهلاوێژ حوكمیان پێدراوه‌.

سهندیكای كرێكارانی نهیشهكهری ههفت تهپه‌” لهبهیانیهیهكدا بهبۆنهی موحاكمهی ئیسماعیل بهخشی و كرێكارانی دیكهلهلایهن دادگاكانی ڕژیمهوه، ڕایگهیاندووه‌‌: “ئهوهیكهدادگایی كرا، بزووتنهوهینان،كار، ئازادی بوو، بزووتنهوهیهك كهلههیچ دادگایهك شكست ناهێنێت“. لهبهشێك لهم بهیانییهیهدا هاتووهكه‌ “قازیی پهروهندهكهوتوویهتی درووشمی نان، كار، ئازادیی، درووشمێكی لێكههڵوهشاو و بێمانایه‌! لهوڵامدا ئیسماعیل بهخشی ڕایگهیاندووهكهدرووشمی نان، كار، ئازادی جهوههری خواست و موتالباتی سهرجهم كرێكارانه‌. بهبڕوای سهندیكای كرێكارانی ههفت تهپه، درووشمی نان، كار، ئازادی لهم دادگایهدا سهركهوتوو بووه، تهنانهت ئهگهر كرێكارانی دهستبهسهركراو لهم داداگایهدا سزا و ئهشكهنجهی نامرۆڤانهیان بهسهردا سهپابێت. ئهم سهندیكایهڕاشكاوانهڕایگهیاندووهكه،كرێكاران سهركهوتوو بوون چونكهتوانیویمانهكهیفهر خاست و ناڕهزایهتیی ملیۆنان كرێكار و زهحمهتكێش بخهینهسهر مێزی دهزگای قهزایی ڕژیم لهئێران. نوێنهرانی كرێكارانی ههفت تهپهلهخواستی ملیۆنان كرێكار و چهوساوهلهئێران دیفاعیان كرد. موتالباتی ئێمهكرێكاران ڕهنگ، نژاد، زمان، ئایین و نهتهوهناناسێت، ئێمهخوازیاری ژیانێكی شیاوی ئینسان و دوور لهستهم و چهوساندنهوهین. بزووتنهوهی نان، كار، ئازادی لههیچ دادگایهك شكست ناهێنێت.”

ههر بهم جۆرهی كهسهندیكای كرێكارانی نهیشهكهری ههفت تهپهئاماژهی پێكردووه، موحاكمهكردنی ئهم كرێكارانهلهدادگاكانی ڕژیم، بووهتهسهمبۆلی خهباتی چینی كرێكار لهئێران لهگهڵ سیستمی قهزایی ڕژیمی ئیسلامیی سهرمایهداران. لهم دادگایانهدا، كرێكارانی ههفت تهپه، ناڕهزایهتی، خواست و موتالباتی بهملیۆن كرێكار و زهحمهتكێشی ئێران هاوار دهكهن و دفاعییان لێدهكهن. كرێكارانی نهیشهكهری ههفت تهپهوهك چون دهنگی عهداڵهت خوازانهی ئیسماعیل بهخشییان لهدژی ئهشكهنجهدهرانی كۆماری ئیسلامی، كرد بهبزووتنهوهیهك بۆ نهمانی ئهشكهنجهو كردییان بهكهمپهینێكی سیاسی بۆ زیاتر ڕسواكردنی ڕژیمی ئیسلامی، لهم ڕۆژانهشدا، دادگایی كردنی كرێكارانیشیان لهدادگاكانی ڕژیم كردووهبهمهیدانی ڕسوایی سیستمی گهندهڵی قهزایی ڕژیم. دهزگای قهزایی ڕژیمی ئیسلامی، كرێكارانی ههفت تپهی بهتاوانی هاوار بۆنان، كار، ئازادی، زیندانی و ئهشكهنجهدهكات تا بهڵكوو بتوانێ ترس و وههم بخاتهناو دڵی ئهم بزووتنهوهیه، بهڵام بێ خهبهرهلهوهیكهئهم  ههوڵهڕهزیلانهیهناتووانێت ئهم بزووتنهوهیهبترسێنێت بهڵكوو دهبێتههۆی پهرهسهندنی زیاتری درووشمی نان، كار، ئازادی لهناو كۆمهڵانی خهڵكی چهوساوهو ههژار لهكۆمهڵگادا.

دهزگای قهزایی ڕژیم بۆ داپۆشینی بێ ئابرووییهكانی خۆی، جار جار لهناو كۆمهڵی گهورهی دزهكانی ناو دهسهڵات، چهند كهسێك دهكاتهئامانج و بههات و هاوارێكی زۆرهوهموحاكمهیان دهكات، بهڵام لهبهرامبهر دادگایی كردنی كرێكاران، داماوانهدێتهمهیدان و بهشاراوهیی بهڕێوهی دهبات. دهزگای قهزایی ڕژیم، كرێكارانی ناڕازیی ههفت تهپهی جگهلهزیندان به  شهللاقیش مهحكووم دهكات تا بهڵكوو داماویی خۆی لهبهرامبهر خۆڕاگری و بوێریی كرێكاران بۆدیفاع لهخواستهكانیان، قهرهبوو بكاتهوه‌. دهركردنی حوكمی شهللاق، سزایهكی دژهمرۆییهكهزیاتر مۆر و نیشانی دهورانی بهربهریهت و دوور لهشارستانێتیی پێوهدیاره‌. دهركردنی ئهم حوكمه،لۆژیكی سیستهمی قهزایی ڕژیمێكهكهكرێكار وهك بهشێك لهئامرازی بهرههمهێنان و بهكۆیلهی سهرمایهداران بهئهژماری دێنێت. ههر وهك چۆن كۆیلهدارهكان بۆ دیفاع لهبهرژهوهندیی خۆیان، كۆیلهناڕازییهكانیان دهدایهبهر قهمچی و شهللاق، ئێستاكهش ڕژیمی ئیسلامی بۆ دیفاع لهبهرژهوهندیی سهرمایهداران و چهوسێنهران و بۆ ترساندنی بزووتنهوهی كرێكاری و قهرهبوو كردنهوهی داماویی خۆی، كرێكاران دهداتهبهر قهمچی و شهللاق. پێویستهبهپشتیوانیی كرێكاران و ههموو ئینسانهئازادی خوازهكان، لهئازادی بێ شهرت و مهرجی كرێكار دیفاع بكرێت و حوكمی شهللاق ببێتهبهڵگهیهكی مێژوویی دیكهلهنهنگ و ڕسوایی ڕژیم.

دهركردنی حوكمی شهللاق بۆ كرێكاران لهلایهن دهزگای قهزاییهوهنیشانهی پشتیوانی تهواوی ڕژیمی ئیسلامی لهسهرمایهدارانهو دهرخهری ئهوهیهكهڕژیم هیچ چهشنهمافێك بۆ كرێكاران لهبهرچاو ناگرێت و موتالباتی كرێكاران و خهبات بۆ باشتر كردنی بارودۆخی ژیانیان بهشهللاق وڵام دهداتهوه‌. دهركردنی وهها حوكم گهلێكی دژهمرۆیی دهرخهری ئهوهیهكهلهئێستادا ڕژیمی ئیسلامی  نهتهنیا لهگهڵ چینی كرێكار هیچ چهشنهسازشتێك ناكات، بهڵكوو سهرهتایی ترین مافهكانی كرێكارانیش پێشێل دهكات. بهڵام ڕاوهستان و بوێریی كرێكارانی ههفت تهپهودیفاع لهخواستینان،كار، ئازادیلهبهرامبهر دهسهڵاتدارانی سهرمایهداری، ههڵگری ئهو پهیامهیهكهچینی كرێكار لهئێران بهسهر ههستی لاوازبوون و لێكبڵاوبووندا زاڵ بووهو تهسلیم نابێت و خهباتێكهكهههتا وهدی هاتنی بهرفراوانی نان،كار و ئازادی درێژهی دهبێت. ئهگهر وابوو با ڕیزهكانمان پتهوتر و مانگرتن و ناڕهزایهتییهكانمان یهكپارچهتر و سهرتاسهری بكهین، بهدڵنیاییهوهئاڵ و گوڕ و ئینقلاب چاوهڕوانمانه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

دادخوازیی قەتڵە زنجیرەیییەکان و ڕۆژی خەبات لەدژی سانسۆر

-

خەباتی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لەپێناو بەدەستهێنانی مافەکانیاندا

-

کۆیلایەتی مۆدێرن لە سەردەمی سەرمایەداریدا وتەیەک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بنبڕکردنی کۆیلایەتی

-

وەحشیگەریی لە زیندانەکانی ئیسرائیل دا

-

تەنیا بە ڕووخانی کۆماری ئیسلامی، کێشەی نیشتەجێبوون چارەسەر دەبێت

-

وتەیەک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین

-