به پێی ڕاپۆرته‌كان، “فاتمه كۆهه‌ن زاده” یه‌كێك له هاووڵاتیانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و له ڕێوڕه‌سمی چله‌ی پویا به‌ختیاری، یه‌كێك له گیانبه‌خت كردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به زیندان و شه‌لاق مه‌حكووم كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “فاتمه كۆهه‌ن زاده” ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی به‌فرانبار له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر بۆ زیندانی كه‌چویی شاری كه‌ره‌ج ڕاگوێزرا. ناوبراو به تومه‌تی “چالاكی له دژی نیزام” و “تێكدانی نه‌زم و ئاسایشی گشتی” له‌لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری كه‌ره‌ج به ١٨ مانگ زیندان و ٥٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرا.