به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “محه‌ممه‌د داوه‌ری” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكێ دێهده‌شت له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری شیراز به ٨ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه به پێی ئه‌م حوكمه كه ڕۆژی شه‌ممه ٩ی خاكه‌لێوه به پارێزه‌ری ناوبراو ڕاگه‌یه‌نداروه، “محه‌ممه‌د داوه‌ری” به‌تۆمه‌تی “ئه‌ندامبوون له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی ته‌عزیری و هه‌روه‌ها به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی له‌دژی نیزام” به یه‌كساڵ و سه‌رجه‌م به ٨ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه. محه‌ممه‌د داوه‌ری ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و له دایكبووی شاری دێهده‌شت، خاوه‌ن بڕوانامه‌ی كارناسی علوومی سیاسییه كه پێشتریش له ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ساڵی ٩٦ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك له زیندان ئازاد كرابوو.