ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌ز، دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ڕژیم له ئۆستانی تاران، حوكمی دوو كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕۆژی جیهانیی كرێكار له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی به پارێزه‌ره‌كانی ڕاگه‌یاند.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “عاتفه ڕه‌نگریز و مه‌رزییه ئه‌میریی” كه له ڕێكه‌وتی ١١ی گوڵانی ئه‌مساڵ به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كی مه‌ی ڕۆژی جیهانیی كرێكار له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له لایه‌ن لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئۆستانی تاران، سه‌رجه‌م به ١٠ ساڵ زیندان مه‌حكووم كران.
شایانی باسه، “عاتفه ڕه‌نگریز” له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن لقی ٢٨ی دادگای ڕژیم له شاری تارن به ١١ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرابوو. هه‌روه‌ها “مه‌رزییه ئه‌مریی” به ١٠ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ١٤٨ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، مه‌رزییه ئه‌مریی له ڕێكه‌وتی ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ به قه‌راری وه‌سیقه‌ی یك میلیارد ته‌مه‌نی و عاتفه ڕه‌نگریز له هه‌مان ڕێكه‌وت و به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك میلیارد ته‌مه‌نی به شێوه‌ی كاتی و تاكاتی پێڕاگه‌یشتن به په‌روه‌نده‌كه‌یان له زیندان ئازاد كرابوون.