به پێی ڕاپۆرته‌كان، “كه‌یوان پاشایی، عه‌لی عه‌زیزی، ئه‌مین زار‌ع، سالار تاهێرئه‌فشار، ئه‌لیار حسێن زاده و یاسین حه‌سه‌ن پوور” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له شاری ورمێ، له لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی ئه‌مشاره‌وه به په‌رداخت كردنی یه‌ك ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن و هه‌روه‌ها ته‌حه‌مۆلی ٨ مانگ زیندان و ٢٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراون.
به پێی ئه‌م حوكمه كه له لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای تاوانه‌كانی ٢ی شاری ورمێه‌وه ده‌ركراوه و ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌ممه پێیان ڕاگه‌یه‌ندراوه، “كه‌یوان پاشایی، عه‌لی عه‌زیزی، ئه‌مین زار‌ع، سالار تاهێرئه‌فشار، ئه‌لیار حسێن زاده و یاسین حه‌سه‌ن پوور” به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” به په‌رداخت كردنی یه‌ك ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن سزای نه‌ختی و هه‌روه‌ها ته‌حه‌مۆلی ٨ مانگ زیندان و ٢٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراون. شایانی باسه، ئه‌م حوكمه له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ كه‌یوان پاشایی، ئه‌مین زار‌ع و سالار تاهێرئه‌فشار، بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ڕاگیراوه.