ده‌ركردنی حوكمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ زیاتر له‌ ١٢٠ كه‌س له‌ توركییه‌

دادگایه‌كی توركییه‌ ڕۆژی هه‌ینی ٦ی پووشپه‌ڕ، حوكمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ ١٢١ كه‌س له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ كوده‌تا سه‌رنه‌گرتووه‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٦ ده‌ركرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م كه‌سانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی په‌روه‌نده‌ی هێرش بۆ سه‌ر فه‌رمانده‌یی گشتیی ژاندارمێری سزا دراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئه‌م مه‌حاكه‌مه‌یه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا دواخرابوو، به‌ڵام به‌دوای كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاسته‌نگییه‌كان سه‌رله‌نوێی دادگایی كردنی ئه‌م كه‌سانه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌. شایانی باسه‌، له‌ ئه‌نجامی كوده‌تاكه‌ی ساڵی ٢٠١٦، ٢٥٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دابوو و به‌ هه‌زاران كه‌سیش بریندارببوون. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا ده‌وڵه‌تی توركییه‌ هێرشێكی به‌رفراوانی به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی كوده‌تاچیان ده‌ست پێكردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ ٥٥ هه‌زار كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *