به پێی ڕاپۆرتهكان، “ڕووحوڵڵا زەم” بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی “ئامەد نیووز” کە پێشتر ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتی عێراق دەستبەسەری کردبوو، لە لایەن دادگای ڕێژیمەوە حوکمی ئێعدامی بۆ بڕایەوە.
بە پێی هەواڵی ڕۆژی سێشەممەی میدیاكانی ناوخۆی ڕژیم، “ڕووحوڵڵا زەم” بە تۆمەتی “دژایەتی لەگەڵ خوا”، “تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی” و هەروەها “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا” لە لایەن دادگای شاری تارانەوە بە زیندان و ئێعدام مەحکووم کراوە. جێگهی ئاماژهیه، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەربڕینی بیری جیاواز لە ئێران، لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە “دژایەتیی لهگهڵ خوا” و “تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی” لێک دەدرێتەوە و حوکمەکەشی زیندان و ئێعدامە.