ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌رمانان، پزیشكێكی خه‌ڵكی شاری ته‌ورێز كه به تۆمه‌تی “كوشتن” له زیندانی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی ڕاگیراوه، له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو له دادگای سه‌ره‌تایی دا به دووجار ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، به‌ڵام له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا حوكمه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه و گۆڕا بۆ په‌رداختی سزای نه‌ختی و یه‌كجار ئێعدام. شایانی باسه، به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ئێران به پێی ڕێژه‌ی جه‌معییه‌تی و ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان له پله‌ی یكه‌م دایه له ئێعدامی شارومه‌ندانی خۆی. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له مه‌ودای زه‌مه‌نی مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ٩٦ تا مانگی ڕه‌زبه‌ری ٩٧ زیاتر له ٢٥٦ كه‌س له ئێران ئێعدام كراون.