به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی بلۆمبێرگ، شیركه‌تی تاكسیڕانی ئینتێرنێتی ئۆبێر له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٩ هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی ٤٠٠ كه‌س له كرێكاره‌كانی خۆی له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه.
شیركه‌تی ئۆبێر له به‌یانییه‌كدا ڕایگه‌یاندووه كه به‌نیازه ٤٣٥ كه‌سی دیكه له كرێكاره‌كانی له‌سه‌ر كار ده‌ربكات به‌و ئامانجه‌ی كه بتوانێت چه‌ند واحێدێكی عه‌مه‌لیاتی و ئه‌ندازیاری خۆی چكۆله كاته‌وه. شیركه‌تی ئۆبێر له كاتی چوونه ناو بۆرسی ئه‌مریكاوه له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی به‌ربڵاو به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. شایانی باسه، ئه‌رزشی سه‌هامی ئه‌م شیركه‌ته له چه‌ند قۆناغدا دابه‌زیوه و به‌م بیانووه هه‌وڵ ده‌دات تا هه‌زینه‌كانی كه‌م كاته‌وه.