له ماوهی ڕۆژانی ڕابردووا، دكتۆر “سابر عەبدۆڵلاهی” خەڵکی شاری ورمێ، بە هۆی وتنەوەی وانە بە زمانی کوردی لە زانکۆی مەهاباد لهسهر كار دهركرا.
ئهو مامۆستای زانكۆیه بڕوانامەی دوکتورای یاسای نێودەوڵەتیی لە زانکۆی “هەمەدان” وەرگرتووە و لەو کاتەشەوە خەریکی وانەوتنەوە بە خوێندکارانی یاسا لە شاری مەهاباد بووە وپاش ماوەیەک حوکمی دەرکرانی لە زانکو بەسەریدا سەپاوە. ناوبراو له لێدوانێبكدا ڕایگهیاند: هۆکاری دەرکردنی من لە زانکو لەبەر ڕێزگرتنی من بۆ ئیشەکەم بوو، پڕۆژەی وشەنامە یاساییەکان لە دەستم دا بوو و خەریکی نووسینی وشە تایبەتە یاساییەکان بە زمانی کوردی بووم، لەبەر ئەوەش بە کردەوەیی پڕۆژەکەم جێبەجێ دەکرد و لە شاری مههاباد و لەگەڵ خوێندکارانی ئهو شاره، وانەکانمان بە کوردی دەوتەوە. جێی ئاماژهیه كه دكتۆر “عهبدۆڵڵاهی” لە تورکیا پەنابەرە و فەرهەنگێکی کوردی لە ٢٠٤، لاپەڕەدا نووسیوە و هەزار و ٢٢٤ وشە و دەستەواژەی ئینگلیزی پەیوەندیدار لەگەڵ یاسا و قانون، بە زمانی کوردی وەرگێڕاوەتەوە.