به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٢٠٠ كرێكاری كارخانه‌كانی ڕستنی ئیسفه‌هان و كارخانه‌ی شیری ئیلام به بێ هۆكارێكی دیاریكراو له‌و كارخانه‌یه ده‌ركراون.
به وته‌ی كرێكارانی ده‌ركراوی كارخانه‌ی ڕستنی ئیسفه‌هان، ئه‌و كارخانه‌یه ١٥٠ كرێكاری به پێشینه‌ی ١٨ ساڵ كار هه‌یه كه له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه ناچار به واژۆكردنی گرێبه‌ستی “سپی ئیمزا” كراون و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوون و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، هیچ به‌رپرسێك وڵامده‌ره‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان نه‌بووه. هه‌روه‌ها به وته‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی شیری ئیلام، ماوه‌ی دوو ساڵه ئه‌و ناوه‌نده به هۆكاری جۆراوجۆر داخراوه و ٥٠ كرێكاری ئه‌و كارخانه‌یان به بێ ئه‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت بكه‌ن بێكار كردووه.