به‌دوای مانگرتن و ڕێپێوانی سێ هه‌زار كرێكاری شیركه‌تی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی كرمان له‌ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌وه‌ڵی مانگی گوڵان، دوای حه‌فته‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ تاوتوێ كردن و پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌وگرفتی كرێكاران له ڕۆژی شه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام به‌ر له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه نوێنه‌رانی كرێكارانی مه‌عده‌نه‌كانی به‌ردی خه‌ڵۆزی كرمان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه كرانه ده‌رێ.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سێ هه‌زار كرێكاری مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی كرمان له ناڕه‌زایه‌تیی به سپاردنی ئه‌م شیركه‌ته به كه‌رتی تایبه‌ت، حه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له سێ شاری ئۆستانی كرمان، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی و نووسینگه‌ی ئیمام جومعه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه. شایانی باسه، دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی گوڵان، كۆبوونه‌وه‌یه به ئاماده‌بوونی ئۆستانداری كرمان، نوێنه‌ری مه‌جلیسی كرمان و ڕاوه‌ر و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی شیركه‌تی به‌ردی خه‌ڵۆزی ئه‌م ئۆستانه، له بینای ئۆستانداریی كرمان به‌ڕێوه‌چوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه به‌ر له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ڕووماڵ كردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ئاگاداری بڵاوكرابوویه‌وه، به‌ڵام له هه‌مان سه‌ره‌تادا، به‌هۆكاری نادیار هه‌واڵنێران و نۆێنه‌رانی كرێكارانی مه‌عده‌نه‌كانی به‌ردی خه‌ڵۆزی كرمان له‌كۆبوونه‌وه‌كه وه‌ده‌ر نراون.