شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی “بریتیش ئه‌یروه‌یز” ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه له ڕاستای به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ زیانه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له ویرووسی كۆرۆنا، زیاتر له ١٢ هه‌زار كه‌س له كارمه‌ندان و كرێكاره‌كانی له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه.
گرووپی نێوده‌وڵه‌تی هێڵی ئاسمانی “ئه‌ی ای جی” له به‌یانییه‌كدا ڕایگه‌یاندووه، خه‌ملاندنی زیانه‌كانی سه‌رچاوه گرتوو له بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌كانی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌م زیانانه هه‌روا به‌رده‌وامه، به‌ڵام به ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌م بارودۆخه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كارمه‌ندانی شیركه‌تی “بریتیش ئه‌یروه‌یز” ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه ئیمكانی هه‌یه كه زیاتر له ١٢ هه‌زار كه‌س بێكار بن. ئه‌م شیركه‌ته ڕایگه‌یاندووه، چالاكییه‌كانی شیركه‌ت له ماوه‌ی مانگه‌كانی ئاوریل و مه‌ی له‌ئاست ماوه‌ی هاوشێوه له ساڵی ڕابردوو، ٩٤ له‌سه‌د دابه‌زیوه.