ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، هاوكات له‌گه‌ڵ ٥٠مین ڕۆژی مانگرتنی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، به‌ڕێوبه‌رانی پاڵاوگه‌ی ئیسفه‌هان بڕیاریان دا ٤٠٠ كرێكاری ناڕازی ئه‌و پاڵاوگه‌یه ده‌ركه‌ن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی په‌یمانی ده‌ركراوی پاڵاوگه‌ی ئیسفه‌هان، له چه‌ند حه‌وته‌ی ڕابردوودا، له ناڕه‌زایه‌تی به له خواره‌وه بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، به‌رده‌وام له مانگرتن و كۆبوونه‌وه بوون. كرێكارانی به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و پاڵاوگه‌یه كه له ڕێكه‌وتی ١٠ی مانگی گه‌لاوێژه‌وه په‌یوه‌ست بوون به مانگرتنی سه‌رانسه‌ری كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی، خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بوون، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌و پاڵاوگه‌یه هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه و ٤٠٠ كرێكاریان ده‌ر كردووه.