کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ئاست ئاوگیریی به‌نداوی ژاوه‌

ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ئاست ئاوگیریی به‌نداوی ژاوه‌

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بڕیارە بەنداوی “ژاوە” لە ٢٥ی بەفرانبار ئاوگیریی بکرێت و لەم پێوەندییەدا ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزی “کۆمەڵەی کوردستانی سەوز” له‌ئاست نەپاڵاوتنی ئەو زێراوانەی كه‌ دەڕژێنە ناو ئەو بەنداوە ناڕەزایەتیی دەربڕیوە .

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، زێراوەکانی زیاتر لە ٨٠ گوندی دەوروبەری دوو ڕووباری “قشڵاق و گاوەرۆ” بە بێ پاڵاوتن دەڕژێنە نێو بەنداوی” ژاوە” و ئەوەش بووه‌ته‌ هۆی پێسبوونی ئەو بەنداوە و کێشەی بۆ ژینگە و خەڵک دروست كردووه‌. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ ژینگه‌ییه‌ ده‌ڵێت: ڕژانی زێراوی گوندەکان بۆ نێو بەنداوی ” ژاوە” مەترسیی بۆ سەر گیانلەبەرانی ئاوژی دروست دەکات. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ وێڕای ده‌ربڕینی ناڕەزایەتیی به‌ ئاوگیریی ئەو بەنداوە لە بەیاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌: ئەگەر چۆڕاوەی زبڵی ماڵەکان، نەخۆشخانە و کارخانەکان بێ پاڵاوتن بڕژێنە نێو ئەو بەنداوە، کارەساتێکی ژینگەیی لێدەکەوێتەوە. لە ئێستاشدا کە بەشێکی زۆر لە وەرزێڕان و باخداران بۆ ئاودانی زەوی و زارەکانیان کەڵک لەو زێراوانە کە دەڕژێنە ناو بەنداوەکە بۆ بەرهەمەکانیان کەڵکی لێوەر دەگرن؛ دەبنە هۆکاری ژەهراویبوونی بەرهەمەکان.