له ڕه‌وتی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی نێوان ئه‌رته‌شی سوودان و هێزه میلیشیاییه‌كانی ئه‌و وڵاته به لانیكه‌م ٢٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری ڕۆیته‌رز، گرووپێكی میلیشیایی كه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پێشووی سوودان و له ژێر ناوی كاردانه‌وه‌ی توند دامه‌زرا و نزیك به ١٠٠ هه‌زار هێزی هه‌یه دژبه ده‌وڵه‌تی نیزامی و ژنڕاڵه‌كانی ئه‌و وڵاته كۆدتایان كرد. له شه‌ڕ و پێكدادنه‌كانی ده‌ورووبه‌ری فڕۆكه‌خانه و كۆشكی سه‌رۆككۆماری شاری خارتووم به لانیكه‌م ٢٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٨٣ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.