نیوه‌ڕۆی شه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گه‌وره‌یی ٦.٨ پله‌ی ڕیشتر و له قوڵایی ٥٠ كیلۆمتری زه‌وی وڵاتی ئێكوادۆر و پروی له‌رزاند و به هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌ندی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه شاری “گوایاكیل” گه‌وره‌ترین به‌نده‌ری ئێكوادۆر بووه و تا ئێستا ١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیاتر له ٣٨٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها له وڵاتی پرو یه‌ك كه‌س گیانی له‌ده‌ست داوه و به ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون و به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌زاران كه‌س ئاواره‌ن و پێویستیان به یارمه‌تیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هه‌یه.