ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی به‌فرانبار، بۆمبێك له نزیك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی تالیبان ته‌قیه‌وه و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان لانیكه‌م ٢٠ كه‌س كوژران و برینداربوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی پۆلیس، هێرشبه‌رێكی ئینتحاری له‌كاتی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان، خۆی ته‌قاندۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه ٢٠ كه‌س بوونه‌ته قوربانی كه زۆربه‌یان كارمه‌ندی ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌ن و برینداره‌كان ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. به‌وته‌ی كارمه‌ندێكی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه، شه‌قامه‌كانی ده‌ورووبه‌ر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تالیبانه‌وه داخرابوون و ته‌نیا كه‌سانێك ده‌یانتوانی بچنه ژووره‌وه كه ناسنامه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یان پێ بووه و كه‌س نازانێت هێرشبه‌ره‌كه چۆن خۆی گه‌یاندووه‌ته به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده.