ڕۆژی سێشهممه ١ی مانگی خهزهڵوهر،لە ماوەی کەمتر لە ٢٠ کاتژمێردا و تا کاتژمێر ٧ی شهوی ڕابردوو دەوڵەتی تورکیه ٤٣ شوێنی ڕۆژئاوای کوردستانی بۆردومان کردووە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، دەوڵەتی تورکیه لە شەوی دووشهممهوه لە “شەهبا” تا “دێرەزۆر” سەرجەم ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی کردە ئامانج و بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردومانی کرد و ناوەندە تەندروستی و پەروەردەیی و کارەبا و شوێنە نەوتییەکان و بنکەیەکی سەربازی و گۆندەکانیانی کرده ئامانج. لەو بۆردومانانەی دەوڵەتی تورکیهدا چەندین گۆند و ناوچەی نیشتەجیبون لە سنووری “کۆبانێ” و “منبج” و “شەهبا” و “شەرا” و “قامیشلوو” و “تل رەفعەت” و “تل مەتر” و چەندین ناوچەی دیکە بە فرۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردومان كرد.