ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، حکومەتی بەریتانیا ڕایگه‌یاند 24 کەس و ڕێكخراوی کۆماری ئیسلامی به‌هۆی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەئێراندا بایكه‌ت ده‌كات و هەروەها “عیسا زارعپوور”، وەزیری پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیش لە نێو ئەو کەسانەدایە کە بایكوت كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ده‌وڵه‌تی بەریتانیا ، لە پەیوەندی لەگەڵ هێرش كردنه سەر خۆپیشاندەران و هەروەها پرسی گواستنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئێرانەوە بۆ ڕووسیا ڕایگه‌یاند: سزای بایكوت كردنی بەسەر ٢٤ كه‌س له بەرپرسان و دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا سه‌پاندووه.