به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ماوه‌ی ١٠ ڕۆژه دووكان و بازاڕه‌كانی شاری شنۆ له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی خوێناوی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی داخراون و دۆخی دانیشتووانی ئه‌و شاره زۆر خراپه.
شاری شنۆ له ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی ڕه‌زبه‌ره‌وه په‌یوه‌ستی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژ به ڕژیمی ئیسلامی بوو و ماوه‌ی ١٠ ڕۆژه ئه‌و شاره له ناڕه‌زایه‌تی به توندووتیژیه‌كانی كۆماری ئیسلامی مانیان گرتووه، له‌ماووه‌ی ده ڕۆژی ڕابردوودا پێنج كه‌س له خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌ده‌یان كه‌س بریندار بوون و نزیك به ٦٠ كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه چاره‌نووسیان نادیاره. به‌وته‌ی دانیشتووانی ئه‌و شاره، شنۆ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه میلیتاریزه كراوه و ته‌واوی هاتووچۆوه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و شاره كونتڕۆڵ ده‌كریێت و خه‌ڵك له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.