ڕۆژنامه‌ی سه‌باح ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: موعه‌لیمان و فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی حه‌قده‌ست و پێدانی شایسته داراییه‌كانیان به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی به‌غداوه، ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان گه‌یانده حكوومه‌تی ناوه‌ندی.
دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان ڕیگه‌یان نه‌دا خۆپێشانده‌ران خۆیان به شاری به‌غدا بگه‌ینن، ناڕازیان له شاره‌كانی كه‌ركووك، خانه‌قین و توزخۆرماتوو كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وی دروشم، خوازیاری جێبه‌جیكردنی داواكارییه‌كانیان بوون. به وته‌ی نوێنه‌ری ناڕازیان، موعه‌لیمان و فه‌رمانبه‌ران خوازیاری پێدانی مانگانه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندی، به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كانیان له ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان له كاتیه‌وه بۆ هه‌میشه‌یی بوون.