رۆژی پێنجشەممە ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێرشی ئاسمانی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئیسراییله‌وه کراوەتە سەر چەند ناوچەیەک لە ده‌مێشقی سووریه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،حكوومه‌تی ئیسراییل له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا سێ جار هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی شاری ده‌مێشق و هێرشی ئه‌وڕۆ سێهه‌مین هێرشی ئاسمانییه بۆسه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه، ده‌زگای هەواڵنێریی ڕەسمی وڵاتی سووریە ڕایگه‌یاند، سامانەی بەرگری ئاسمانی ئەم وڵاتە، موشەکەکانی دوژمنیان پەیگیری و بەلاڕێدا بردوە بەم حاڵەشەوە،باس لە کوژرانی سەربازێک و هەروەها کەوتنەوەی زیانی ماددی زۆر کراوه. شایانی باسه نەیارانی حکوومەتی بەشار ئەسەد ڕایانگه‌یاندووه،هێرشەکەی رۆژی پێنجی خەزەڵوەریش وەک دوو هێرشە ئاسمانیەکەی پێشتر، کۆگایەکی سەربە سپای پاسداران، کە لەژێر چاودێری” پیشەسازی بەرگری” سوریەدایە لە نزیک حەرەمی زهینەبی کردووه‌تە ئامانج.