له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە دوو چالاکی جیاوازدا دەستی بەسەر 16 کیلۆگرام تلیاکدا گرت كه ویستویانە لە سلێمانیەوە بگوازنەوە بۆ دەرەوەی سلێمانی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دەزگای ئاسایشی هەرێم لە دوو چالاکیدا دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا گرتووه، لە چالاکی یەکەمدا دەست بەسەر بڕی ١٦کیلۆگرام ماددەی (تلیاک)دا گیرا و تۆمه‌تبارێكی خه‌ڵكی هه‌وڵێرش له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا ده‌ستبه‌سه‌كرا، له چالاكی دووهه‌مدا لە دەروازەی نێودەوڵەتی (باشماخ) تۆمەتبارێکی خه‌ڵكی شاری بۆكان به چه‌ند كیلۆ “تلیاكه”وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا كه به‌نیازبوو بیگوازێته‌وه بۆ ناو شاری سلێمانی.