کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌سپێكی فرۆشتنی نان به‌ كارتی یارانه‌ له‌ ئوستانی زه‌نجان

ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی گوڵان، له‌دوای دانپێدانه‌نانی به‌شێك له‌ به‌رپرسانی ئوستانی زه‌نجان،ئه‌سغه‌ر پابه‌رجابه‌رپرسی یه‌كێتی نانه‌واخانه‌ سه‌نگه‌كیه‌كانی زه‌نجان ده‌سپێكی فرۆشتنی نان به‌ كارتی یارانه‌ ڕاگه‌یاند.

 به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،ئه‌سغه‌ر پابه‌رجاڕایگه‌یاندووه‌ هه‌ر هاوڵاتیه‌ك ده‌توانێت ڕۆژانه‌ بڕی ٣٣٠ی گرامی دیاری كراو نان به‌ نرخی ده‌وڵه‌تی بكڕێت و له‌و بڕه‌ زیاتر ده‌بێت به‌ نرخی ئازاد نان له‌ نانه‌واخانه‌كان بكڕدرێت. به‌ وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ نانه‌واخانه‌كان به‌ ده‌ستپێكی جێبه‌جێ بوونی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ هه‌ر فه‌رده‌ ئاردێك به‌ ٦٥٠ هه‌زار تمه‌ن ده‌كڕن و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێكدایه كه‌‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش به‌ ٤٧ هه‌زار تمه‌ن كڕدراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ گرانبوونی نرخی نان كارێگه‌رییه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌ سه‌ر به‌شی كه‌م داهات و هه‌ژاری كۆمه‌ڵگه‌ داده‌نێت و زیاتر له‌ جاران سفره‌یان بچووكتر ده‌كاته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

گیانبه‌ختكردنی دوو لاوی خه‌ڵكی شاباد و ساری له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات

-

مانگرتن له‌ خواردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی كورد له‌ زیندانی ئێڤین

-

ئازادی “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” و “مه‌سعوود نیكخواه” به‌ دانانی بارمته

-

نادیاری چاره‌نووسی ١٣ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

-

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی دوو گیانبه‌ختكردووی شاری سنه‌

-

گوڵبارانی گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی شاری بۆكان له‌لایه‌ن ژنانی شۆڕشگێڕه‌وه‌

-