کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ست نیشان كردنی شه‌ش هه‌زار منداڵی زبڵ گه‌رد له‌ تاران

ده‌ست نیشان كردنی شه‌ش هه‌زار منداڵی زبڵ گه‌رد له‌ تاران 2

جێگری مافی مرۆڤی وه‌زاره‌تی دادگوسته‌ری ڕژیم ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند: شه‌ش هه‌زار منداڵی زبڵ گه‌ردیان له‌ شاری تاران ده‌ست نیشان كردووه‌.

به‌ وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ ئێرانی نین و خه‌ڵكی ئه‌فغانستانن و‌ چوار هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سیان سه‌ر و سامان داوه‌. وته‌كانی جێگری مافی مرۆڤی وه‌زاره‌تی دادگوسته‌ری كۆماری ئیسلامی له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ حكوومه‌ت خۆی گه‌وره‌ترین پێشێلكاری مافی مرۆڤه‌ و هیچ بایه‌خێك به‌ منداڵان و داهاتوویان نادات. پێشتر چالاكانی مه‌ده‌نی سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌سه‌ندنی كارتونخه‌وی، بێ لانه‌ بوون، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری منداڵانی كار، هه‌روه‌ها زبڵگه‌ردی هۆشداریان دابوو، به‌ڵام شاره‌داری تاران له‌ كرده‌وه‌یه‌كی قێزه‌ون دا منداڵانی وه‌كوو هێزی كاری نایاسایی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ دامه‌زراند.