ڕۆژی هه‌ینی ٧ی گوڵان، شرفێرانی بارهه‌ڵگر له شارستانی جه‌كیگوور بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی سووته‌مه‌نی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی له ڕۆژانی ٢٥ و ٢٦ی خاكه‌لێوه‌وه ده‌ستی داوه‌ته كه‌مكردنی پشكی سووته‌مه‌نی كامیۆندارانی به‌لووچستان. له‌و كاته‌وه كامیۆن‌داران و شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له زۆربه‌ی شاره‌كانی سیستان و به‌لووچستان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم نه‌چووه به‌ده‌م داخوازییه‌كانیانه‌وه. بڕینی پشكی سووته‌مه‌نی كامیۆن‌داران له حاڵێكدایه كه ڕۆژانه نهوتكێشهكانی سپای پاسداران به ئازادانه له سنووره‌كانی پاكستان و ئه‌فغانستان نه‌وت، گازۆئیل و به‌نزین قاچاخ ده‌كه‌ن.