کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی سریلانكا

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “ماهیندرا ڕاجاپاكسا” سه‌رۆك وه‌زیرانی سریلانكا، ڕۆژی ١٩ی مانگی گوڵان و پاش ده‌ستپێكی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان خه‌ڵكی ناڕازی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی سێ هاووڵاتی و برینداربوونی زیاتر له‌ ١٥٠ كه‌سی دیكه‌، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌.

“ڕاجاپاكسا” نامه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاده‌ستی “گوتابایا ڕاجاپاكسا” سه‌رۆك كۆماری سریلانكا كردووه‌ تاكوو ڕێگه‌ خۆش بكرێت بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی نوێ. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ دوورگه‌ی سریلانكا له‌ باشووری ئاسیا هه‌ڵكه‌و‌تووه‌ و ٢٢ ملیۆن حه‌شیمه‌تی هه‌یه‌. ئه‌و وڵاته‌ له‌ ئێستادا له‌ دژوارترین دۆخی ئابووری خۆی له‌ دوای ساڵی ١٩٤٨ی زاینی كه‌ سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاند، دایه‌. هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ خۆپێشاندانێكی به‌رینی جه‌ماوه‌ری له‌و وڵاته‌ سه‌ریهه‌ڵدا.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستپێكی مانگرتنی گشتی موعه‌لیمان و خوێندكارانی كوردستان و ئێران

komalah

ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

komalah

مانگرتنی كرێكارانی وێزگه‌ی ٩٠٠ مێگاواتی داڵاهووی كرماشان

komalah

كه‌م ئه‌ندام بوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٢ هاووڵاتی دیكه‌ له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

سێهه‌مین ڕۆژی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆكانی ئێران

komalah