به‌دوای هێرشی شیمیایی بۆ سه‌ر مه‌دره‌سه‌ی مێعراج له سه‌قز و ژاراوی بوونی ده‌یان قوتابی و موعلیم، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و مه‌دره‌سه‌یه به‌ناوی “پرشنگ ڕه‌نجبه‌ری” به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ئاست بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به گیان و ئه‌منیه‌تی قوتابیان ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
“پرشنگ ڕه‌نجبه‌ری” سه‌باره‌ت به ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی نووسیویه‌تی: “به سه‌ره‌نج دان به ڕووداوه ناخۆشه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه كه بووه هۆی ژاراوی بوونی موعه‌لیمان و قوتابیانی چه‌ند مه‌دره‌سه‌ی ئه‌و شاره و شناسایی نه‌كردنی تاوانباران،هه‌روه‌ها داوه‌ری ناڕه‌وا نسیبه‌ت به پێرسۆنێلی په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌كان و بێ تاوانی قوتابیان، نامه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆمم ڕاده‌ستی ئامووزش و په‌روه‌رشی سه‌قز كردووه.