ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، ٣٠ كه‌س له ئه‌ندامانی شۆرای گونده‌كانی ناوچه‌ی “میانكووه“ی سه‌ر به شارستانی ده‌ره‌گه‌ز” له ئوستانی خۆراسانی ه‌ڕزه‌وی،له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری به‌شێوه‌ی گشتی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌ندامانی شۆرای گونده‌كانی شارستانی ده‌ره‌گه‌ز، له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا چه‌ندین جار داوای ئاسفاڵتكردنی ڕێگه‌وبانی گونده‌كانیان كردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هیچ وڵامێكیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه. ئه‌وه له‌حاڵێكدایه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا به‌رده‌وام جاده و ڕێگه‌وبانه‌كانی وڵاتانی لوبنان و سووریه و عێراقی نۆژه‌نكردووه‌ته‌وه به‌ڵام له‌دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵكی ئێران خۆده‌بوێرێت.