کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ٢١٦ په‌ره‌ستار له‌ ئێران

سه‌رۆكی ڕێكخراوی نیزام په‌ره‌ستاری ئێران ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی ڕه‌شه‌مه‌ ڕایگه‌یاند: له‌ ٩ مانگی ڕابردوودا، ٢١٦ په‌ره‌ستار به‌هۆی سه‌ختی كار و كه‌می حه‌قده‌ست ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌.

“محه‌ممه‌دته‌قی جه‌هانپور” سه‌رۆكی ڕێكخراوی نیزام په‌ره‌ستاری له‌و باره‌وه‌ وتی: به‌پێی ڕاگه‌یاندنی زانكۆی زانیاری پزیشكی به‌هه‌شتی، ته‌نیا له‌ ٩ مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ١٤٠٢دا ٢١٦ كادری ده‌رمان به‌هۆی ناته‌رازبوونی سه‌ختی كار له‌گه‌ڵ ئه‌و حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌ی وه‌ری ده‌گرن ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌. له‌ شارێكی وه‌كوو تاران كه‌ زۆرترین ڕێژه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌یه‌، ئاماری مانه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران زۆر كه‌متر‌ له‌ شارستانه‌كانه‌. دابینكردنی ڕیفاه، ئه‌منیه‌ت و ڕێزگرتن له‌ چالاكییه‌كانیان كه‌مترین كارێكه‌ كه‌ ده‌وڵه‌ت ئه‌بێ له‌ حه‌ق كادری ده‌رمان بیكات به‌ڵام سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانی ڕژیم كارێكی كردووه‌ كه‌ هه‌زاران په‌ره‌ستار و پزیشكی بسپوڕ بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و ئورووپا كۆچ بكه‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

گیان له‌ده‌ستدانی ٧٠ كه‌س له‌ ڕۆژانی جێژنی ڕه‌مه‌زان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران

-

زیادكردنی ئاوی دەریاچەی ورمێ بەراورد بە ساڵی پار

-

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی هەناردەكردنی كاڵا له‌ تورکیاوه‌ بۆ هەرێمی کوردستان

-

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی نیكشار له‌ئاست نه‌بوونی پزیشك و كادری ده‌رمان

-

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی زابۆل له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری

-

بڕینی ئاوی زیندانی خۆڕه‌م ئاوا و وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌ به‌ندكراوان

-