کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسن له‌ قشم

ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسن له‌

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی توانه‌ی ئاسنی قشم له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.

كرێكارانی كارخانه‌ی توانه‌ی ئاسنی قشم له‌ ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت و بێڕێزی كردنی به‌ كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌ و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراو، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.