ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كامیۆندارانی شاره‌كانی مه‌روده‌شتی فارس و ڕزوانشاری ئیسفه‌هان په‌یوه‌ستی مانگرتنی گشتی بوون.
به‌پێی ئه‌و گرته‌وێدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به ده‌یان كامیۆن له شاری مه‌روده‌شتی فارس و ڕزوانشاری ئیسفه‌هان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشتر كامیۆندارانی یه‌زد و به‌نده‌ر عه‌باس له ناڕه‌زایه‌تی به‌سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران و به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی ببوون، هه‌روه‌ها كرێكارانی پترۆشیمیه‌كانی عه‌سه‌لوویه و پارسی جنووبی، پاڵاوگه‌ی ئابادان و شیركه‌تی فوولادی نه‌یریز و كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، كرێكارانی كوشتارگه‌ی خۆڕم ئاوا مانگرتنی گشتیان ڕاگه‌یاندبوو و بڕیاره كرێكارانی فوولادی ئه‌هوازیش ڕۆژی شه‌ممه په‌یوه‌ست به‌و مانگرتن ببن.