کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ كۆمه‌ڵی په‌ره‌ستاران له‌ چالووس

ڕۆژ سێشه‌ممه‌ ٢١ی خاكه‌لێوه‌، ٢٠ په‌ره‌ستاری نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی به‌ شێوه‌ی به‌ كۆمه‌ڵ ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری بێهداشت و ده‌رمانی چالووس ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕه‌د كردووه‌ به‌ڵام چالاكانی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی پارێزگای گیلان هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاست كردووه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ٢٠ په‌ره‌ستاری نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ده‌رمانی، كه‌می پزیشك و كادری ده‌رمان، كه‌می حه‌قده‌ست و گوشاری كاری، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌. پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ به‌ كادری ده‌رمانی وتبوو كه‌ ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كانیان له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعیه‌وه‌ وسووڵ بكرێت ئه‌وه‌ ئیمكاناتی ده‌رمانی دابین ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و تاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهدی وه‌لیزاده‌” له‌ مه‌ریوان

-

له‌سه‌ركارده‌ركردنی دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمان له‌ مه‌ریوان

-

دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین

-

چوونه سه‌ر لوتكەی چیای ئێڤێرێست له لایه‌ن کوردێک

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ شارومه‌ند خه‌ڵكی گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان

-