“هانا کامکار”، موزیکژەن و گۆرانیبێژی خهڵكی سنه، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام بابەتێکی سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی مۆبایل و میمۆرییەكانی لە فڕۆکەخانەی خومەینی و نەگەڕاندنەوەی بڵاو کردەوە.
خاتوو کامکار نووسیویەتی: ئاگادارتان دەکەمەوە کە هۆکاری پەککەوتنی پۆلەکان و چالاکییە هونەرییەکانم ئەوەیە کە زیاتر لە مانگێک پێش ئێستا، دوای گەڕانەوەم لە گەشتێک لە دەرەوەی وڵات، مۆبایل و فلاش میمۆری و كۆمهڵێك له كهلووپهله شهخسیهكانم، لە فڕۆکەخانە دەستی بەسەردا گیرا و سەرەڕای بەدواداچوونێکی زۆر، تا ئێستا نەیانگەڕاندۆتەوە. لێرەوە داوای لێبوردن دەکەم بۆ ئەو پچڕانهی لە پەیوەندییەکان و چالاکییە پیشەییەکانمدا ڕوویدا، داوای بەدواداچوون و پشتیوانی لە ڕێکخراوە سێنفییەكان (ماڵی مۆسیقا، ماڵی سینەما و ماڵی شانۆ) دەکەم.