ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه، گاردی ساحلی یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند كه ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتیه‌كی سپای پاسداران دا گرتووه كه ٣ تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ری پێ بووه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی گاردی ساحلی یه‌مه‌ن، ئه‌و كه‌شتیه به ٣ تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه بۆ حووسیه‌كان هه‌نارده كرابوو به‌ڵام توانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن و ٧ مه‌له‌وانیش ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا هێزه‌كانی ئا‌مریكا و به‌ریتانیاش دوو كه‌شتی پڕ له چه‌كی كۆماری ئیسلامیان له لێوارئاوه‌كانی یه‌مه‌ن ڕاگرت كه بۆ حووسیه‌كانی یه‌مه‌نیان هه‌نارده كرابوو.