ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی گوڵان، هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی ئێرانی گرتووه كه ٨٠ ملیۆن دۆلار هێرۆئینی پێ بووه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا، گاردی ساحلی ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتیه‌كی ماسیگیری ئێرانی له ده‌ریای عومان گرتووه كه له به‌نده‌ری چابه‌هاره‌وه به‌ڕێكه‌وتبوو و بڕی ٨٠ ملیۆن دۆلار هێرۆئینی پێ بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌مه دووهه‌مین مه‌حمووله‌ی گه‌وره‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ره كه له چه‌ند ڕووژی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكاوه زه‌وت ده‌كرێت.