کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئۆتومبێلی سووختبه‌ران و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو كه‌س

ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ر سووختبه‌ران له‌ ناوچه‌ی كه‌له‌گانی سه‌ر به‌ شارستانی سه‌راوان و وێڕای لێدانی شۆفێران، ئۆتومبێله‌كانیان زه‌وت كردووه‌، هه‌روه‌ها دوو شارۆمه‌ندی به‌لووچ شه‌وی چوارشه‌ممه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مێهرستانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعات و مه‌ئموورانی ئینتزامی به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ئۆتومبێلی سووختبه‌ران و وێڕای شكاندنی شۆشه‌ی ماشێنه‌كان، شۆفێرانیان داوه‌ته‌ به‌ر لێدان. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دوو شارۆمه‌ندی به‌لووچ به‌ ناوه‌كانیعه‌بدۆلخالد كه‌ریم زاییوستار كه‌ریم زاییله‌ ناوچه‌ی ئاشاری سه‌ر به‌ شارستانی مێهرستان، به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.

بابەتی پەیوەندیدار

برسیه‌تی ٩٠ له‌ سه‌دی منداڵان له‌ غه‌زه‌

-

زیندانی بوونی ٥٥٧ به‌ندكراوی ژن به‌ تاوانی ماڵی له ‌زیندانه‌كانی ئێران

-

‌سه‌پاندنی ٣٨ ساڵ زیندان به‌سه‌ر “سه‌عید ته‌مجیدی” له‌ به‌ندكراوانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨

-

دژایه‌تیكردنی به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین له‌گه‌ڵ ناردنی “داوود ڕه‌زه‌وی” بۆ نه‌خۆشخانه‌

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار كه‌س له‌ تالش و تاران

-

كوژران و برینداربوونی چوار كه‌س له‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر چیای گاڕه‌

-