شه‌وی سێشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه ئینتزامییه‌كانی حكوومه‌ت له جاده‌ی ماكۆ بۆ خۆی ده‌ستڕێژی گوله‌یان له ئۆتومبێلی هاووڵاتیه‌ك كرد و به‌هۆیه‌وه ژنێك گیانی له‌ده‌ستدا و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزی ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له سێ ڕێیانی “ئیوئۆغڵی” له جاده‌ی نێوان ماكۆ بۆ خۆی ئۆتومبێلی بنه‌ماڵه‌یه‌كیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به‌هۆیه‌وه ژنێك گیانی له‌ده‌ست داوه و كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه.