له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی خاكه‌لێوه، ئه‌رته‌شی توركیا هێرشه‌كانی له ڕێگه‌ی ئاسمان و زه‌وییه‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی پاراستنی میدیا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرد و له ئاسمانه‌وه به هێلیكۆپتر و له زه‌وییه‌وه به تانك و زۆێپۆش و به به‌شداری هه‌زارن سه‌رباز، ناوچه‌ی “زاپ“ی كردووه‌ته ئامانج.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، فرۆكه و هێلیكۆپتره‌كانی توركیا ناوچه‌كانی “ئه‌شكه‌وتی برینداران“، “كۆرۆژاۆ” و “چیا ڕه‌ش” له ناوچه‌ی “زاپ” به چڕی بۆردوومان ده‌كه‌ن و سه‌ربازه‌كانی له ڕێگه‌ی هێلیبۆرده‌وه به‌سه‌ر شاخه‌كاندا بڵاوه پێ ده‌كات. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئه‌و هێرشانه له مێحوه‌ری باشوور و له هێڵی “بامرنی” و “ئامێدی“یه‌وه به به‌شداری هه‌زاران سه‌رباز ده‌ستێ پێكردووه و هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ڕێژه‌ی زیانه‌كان له‌به‌ر ده‌ستا نییه.