کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی ناڕازی له‌ شاره‌كانی تاران، خۆڕم ئاوا، ئیسفه‌هان، قوم، ڕه‌شت، كرماشان، سنه‌، كه‌ره‌ج و كرمان بۆ جارێكی دیكه‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی خوێندكارانی زانكۆ و مه‌دره‌سه‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی تاران له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی پوونه‌ك، قولهه‌ك و نزیك زانكۆی شه‌ریف كۆبوونه‌وه‌ و دژبه‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ كرماشان خه‌ڵكی ناڕازی بۆ جارێكی دیكه‌ ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان به‌ دروشمیمه‌رگ بۆ دیكتاتۆرده‌ستپێكرد. به‌پێێ زانیارییه‌كان له‌شارۆچكه‌ی نایسه‌ری سنه‌ شه‌وی ڕابردوو شه‌ڕێكی قورس له‌ نێوان لاوانی بوێر و سه‌ركوتگه‌ران له‌ئارادا بووه‌ و بنكه‌یه‌كی به‌سیج سووتێندراوه‌ن هه‌روه‌ها له‌شاری ڕه‌شت و قومیش دوو بنكه‌ی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی به‌سیج ئاگردرا و خه‌ڵكی ئازای تاران له‌ چه‌ند ناوچه‌ی ئه‌و شاره‌ به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم و داخستنی شه‌قامه‌كان ڕێگه‌یان له‌ هاتووچۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی رژیم گرت و له‌شاری كه‌ره‌جیش به‌ هه‌مان شێوه‌ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ به‌ قه‌ره‌باڵغ كردنی شه‌قامه‌كان و وتنه‌وه‌ی دروشمیمه‌رگ بۆ دیكتاتۆرڕووبه‌ڕووی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بوونه‌وه‌، له‌شاری خۆڕم ئاوا خه‌ڵكی قاره‌مانی ئه‌و شاره‌ به‌ ئاگردانی لاستێك و به‌ستنی شه‌قامه‌كان خۆپێشاندانیان ده‌ستپێكرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، له‌ شاری ئیسفه‌هانیش خه‌ڵكی ناڕازی ماڵی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سپای پاسدارانیان سووتاند.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی كرێكارانی سیمانی سپاهانی ئیسفه‌هان

-

كۆبوونه‌وه‌ی قوتابیان و خوێندكاران له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

كوژران  و برینداربوونی ١٧ كه‌س له‌ به‌لووچستان

-

درێژه‌ی مانگرتنی گشتی بازاڕیان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

-

مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین

-