ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌پێی بانگه‌وازێك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه له سه‌رانسه‌ری ئێران مانگرتنی بازاڕ و ناڕه‌زایه‌تی له ڕۆژی چله‌ی گیان به‌ختكردووانی به‌لووچستان به‌ڕێوه بچێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه چله‌ی ماته‌مینی گیان به‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی به‌لووچستانه، چل ڕۆژ له‌وه‌پێش له ڕۆژی هه‌ینی خوێناوی زاهیدان دا به‌ده‌یان كه‌س به ده‌ستڕێژی گولله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد و بڕیاره ئه‌مڕۆ بۆ ڕێزگرتن له‌یادی ئه‌و ئازیزانه له سه‌رانسه‌ری ئێران بازاڕیان مان بگرن و له كاتی نیوه‌ڕۆ و ئیواره ڕاپه‌ڕین ده‌ست پێ بكات. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه بازاڕیانی شاره‌كانی زاهیدان، سنه، سه‌قز و بانه په‌یوه‌ستی ئه‌و مانگرتنه بوون و دووكانه‌كانیان نه‌كرده‌وه.