کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ده‌ستپێكی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر و پاش بڵاوكردنه‌وی بانگهێشتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیان، كلاسه‌كانی ده‌رس له‌ شاره‌كانی سه‌قز، سنه، مه‌ریوان، دێولان، دیوانده‌ره‌، بۆكان، گه‌وهه‌رده‌شت، كه‌ره‌ج، ته‌ورێز، خۆراسگان، تاران، قه‌زوێن، مه‌شهه‌د و شیراز داخرا و خوێندكاران و موعه‌لمیان په‌یوه‌ستی ڕاپه‌ڕینی سه‌رسه‌ری گه‌لانی ئێران بوون.

شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران داوای له‌ ته‌واوی موعه‌لیمانی ئێران كردووه‌ كه‌ له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك حه‌وته‌ كلاسه‌كانی ده‌رس بكه‌نه‌ گۆڕه‌پانی ئازادیخوازی و دادپه‌روه‌ری و هاوڕێ له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌وانه‌، خوێندكاران، قوتابیان، كرێكاران، وه‌رزشوانان، هونه‌رمه‌ندان و خه‌ڵكانی دیكه‌ی ناڕازی، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیسته‌می سه‌ركوت و زۆڵمی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ده‌رببڕن. شایانی باسه‌ كه‌ شارومه‌ندانی شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ قوتابیان، خوێندكاران و موعه‌لیمان به‌ دروشمه‌كانیژن، ژیان، ئازادیومه‌رگ بۆ دیكتاتۆرهاتوونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام و له‌ شاری سنه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به‌ گازی فرمێسكڕێژ و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ هه‌وڵی تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان داوه‌. هه‌روه‌ها له‌شاری سه‌قزیش خه‌ڵكی ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی

-

شه‌رمه‌زاركردنی هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ئیسڕائیل له‌لایه‌ن ٤٨ وڵاتی جیهان

-

دادگاییكردنی دووباره‌ی “تووماج ساڵحی” له‌ ئیسفه‌هان

-

مه‌رگی ده‌یان كه‌س به‌هۆی مه‌سره‌فی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ مازه‌نده‌ران

-

ڕفاندنی خۆشكی “نیكا شاكه‌ره‌می” له‌ تاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی شه‌ش كرێكار له‌ پایانه‌ی شه‌رقی تاران

-